ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٦ی مارسی ٢٠٢٥، شاندێكی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێكهاتوو لە مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییەكان و جیهان بریفكی ڕاوێژكاری كاروباری كۆنفیدراسیۆن لە ئەمریكاو كەنەدا، لە نووسینگەی سیناتۆر تینا سمیس لە واشنتۆن، لەگەڵ سامانتا مارسی ڕاوێژکاری باڵا بۆ سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە.
دیداری شاندی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ستافی سەناتۆر تێنا سمیس
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٦ی مارسی ٢٠٢٥، شاندێكی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێكهاتوو لە مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییەكان و جیهان بریفكی ڕاوێژكاری كاروباری كۆنفیدراسیۆن لە ئەمریكاو كەنەدا، لە نووسینگەی سیناتۆر تینا سمیس لە واشنتۆن، لەگەڵ سامانتا مارسی ڕاوێژکاری باڵا بۆ سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە.
لەو دیدارە بە وردی باس لە ڕۆڵی رەوەندی كوردستانی و هەروەها ئاستی پێوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو كوردستان كرا. هاوكات تیشك خرایە سەر دواین ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دورە دیمەنی سیاسەتی ئەمریكا لەم بازنەداو گرینگی درێژە پشتیوانی ئەمریكا لە كوردستان…
دوو لایەن وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە هاوڕا بوون كە دەبێ پێكەوە لە پێناو پتەوتركردنی پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا تێبكۆشن و لەم بازنەدا چەند پڕۆژەو پێشنیاریان تاوتوێ كرد