Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

کۆنفڕانسی لەندەن بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی لەندەن لە ٣٠/٠٦/٢٠٢٤ لە ھایدپارك بە ڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ھەندێك  بەرپرس و ئەندامی ناوەندی لەندەن، ڕزگار شێخ عە لی، ئومێد ھەورامی وە دیار بوداك

»

کۆنفڕانسی لەندەن لە ٣٠/٠٦/٢٠٢٤ لە ھایدپارك بە ڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ھەندێك  بەرپرس و ئەندامی ناوەندی لەندەن، ڕزگار شێخ عە لی، ئومێد ھەورامی وە دیار بوداك

ھەردووك کەسایەتی بەڕێز د.مشیر گەڵاڵی وە فەرەیدون ڕەزا بەرپرسی دەستەی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا ئامادەبوون.

سە رەتای کۆنفڕانس بەڕاگرتنی چەندساتێك بیدەنگی بۆگیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.

دواتر  ئومێد ھەورامی باسی لە ئەنجێندای کۆنفڕانس کرد کە پێك ھاتبوو لە بەخێرھاتنی میوانانی ئامادەبوو ، ئەندامانی تازەی ناوەندی لەندەن  وە ئامانجی کۆنفڕانسی لەندەن کە ھاندانی کوردستانیان  بوو بۆ بەشداریکردن و برەودان بە زمان و کەلتوری کوردی و  پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئاینی لە بەریتانیا…..ھتد

 

دواتر ڕزگاری شێخ عەلی وتارێکیان پێشکەش کرد کە باسی کاروچالاکیەکانی ناوە ندی تێدابوو. فەرەیدون ڕەزا باسی پلە بەندی کۆنفیدراسیۆنی کرد. ئامادەبوان ھەندێكك پرسیاروتێبینیان ھەبوو. داوایان لە ناوەند کرد کە ئەم پڕۆژەیە بە نەتەوەی بمێنێتەوە تێکەڵاوی سیاسەت نەکرێت بۆئەوەی زۆرترین کوردستانیان بەشداربن لە ھەرچوارپارچەی کوردستان .

بەشێك لە ئەندامانی کۆن و ھەنێك لە ئەندامی تازەش خۆیان بەربژێرکرد بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ناوەندی لەندەن. لە کۆتایدا ئەم ندامانەی لای خوارەوە متمانەیان پێ بەخشرا

 

ڕزگار شێخ عەلی: بەرپرسی ناوەند

رەوەندی کوردستانی

ئومێد ھەورامی: جێگری بەرپرسی ناوەند

ژاڵە سنەی: ھونەر و کە لتور رۆژهەلات

کۆمەڵایەتی: ئارام ھەورامی

ڕاگەیاندن: ڕوناھی حسن

رۆژ ئاوا

  ئافرەتان: تەنیا عەزیز

پەروەردە /دیار حسن باکور

بەڕێز د.مشیر گەڵاڵی وتارێکیان پێشکەش بە کۆنفڕانسەکە کرد . بە پیرۆزبای بەرپرسانی ناوەند کۆتای بە کۆنفڕانس ھێنرا.

ناوەندی رەوەندی کوردستانی

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin