ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 29\6\2024 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی KDS لە وڵاتی بەلجیکا، سیمینارێکی بەرچاوی بۆ هەرسێ بەڕێزان کاوە ئاهەنگەری چالاکی سیاسیی بەرپرسی تۆڕی نەدای زاگرۆس و بەڕێز زیخەر مامۆستای زانکۆ و کاندیدانی شارەوانی لۆڤن و بەڕێز خاتوو ئینا تۆمبێر ئەندامی پەرلەمانی ڤڵاندرن بەڕێوە برد.
ناوەندی ڕەوەندی بەلجیکا سیمیناڕێکی بۆ کاندیدانی شارەوانی لوڤنی بەلجیگا و ئەندامێکی پەرلەمانی ڤلاندرن بەڕێوەبرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 29\6\2024 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی KDS لە وڵاتی بەلجیکا، سیمینارێکی بەرچاوی بۆ هەرسێ بەڕێزان کاوە ئاهەنگەری چالاکی سیاسیی بەرپرسی تۆڕی نەدای زاگرۆس و بەڕێز زیخەر مامۆستای زانکۆ و کاندیدانی شارەوانی لۆڤن و بەڕێز خاتوو ئینا تۆمبێر ئەندامی پەرلەمانی ڤڵاندرن بەڕێوە برد.
لە سیمینارەکەدا باسێکی چڕو پڕ لەسەر کوردستانییانی دیاسپۆرا لە بەلجیکا و دەرفەتە سیاسییەکان لە وڵاتی بەلجیکا کرا، ئەوەش بە بەشداری زۆرینەی حزبە سیاسییە کوردستانییەکان بە تایبەت کۆمیتەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ڕێکخراوی هێڤی و پارتی دیموکراتی یەکێتیی کورد لە سوریا و پارتی پێشڤەر و کوردی سوریا و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێکخراوی زاگرۆس بەشداری بوون.
لە کۆتایی سیمینارەکە بە پرسیار و وەڵام سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد و لە لایەن بەڕێز حەمە بەکر موسیک ساز بە ئامێری کلارنێت و دەف و گۆرانی ئامادەبووانی دڵخۆش کرد، هەروەها لە لایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کاوەی ئاهەنگەری بە پێشکەش کردنی گوڵ و شاڵی گوڵوەنی بە بەرپرسانی کۆمیتە و ڕێکخراوەکان پێشکەش کرا.
جێی باسە، کۆتایی سیمینارەکە بە خواردنەوە و شیرینی کۆتایی پێ هات