بە سەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی بارزانی، کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ چەند رێکخراو و کۆمەڵە و کاسایەتی کورد کۆبوونەوە، هاوکات ناوەندێکیشیان بۆ ئەو شارە دامەزراند.
بە سەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی بارزانی، کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ چەند رێکخراو و کۆمەڵە و کاسایەتی کورد کۆبوونەوە، هاوکات ناوەندێکیشیان بۆ ئەو شارە دامەزراند.
لە رێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی رەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و کۆڤان ئامێدی سکرتێر و بەرپرسی رێکخستی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە شاری میونشنی وڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ کۆمەڵە و رێکخراو و فێرگە کوردییەکان و چەندین کەسایەتی و چالاکوانی ئەو شارەی ئەنجامدا.
ئامانج لەو کۆبوونەوە جەماوەریە دامەزراندنی ناوەندێک بوو لەو شارە، هاوکات گفتوگۆ کردن بوو لەگەڵ ئەو رێکخراو و کۆمەڵانە تا لە ئایندە بتوانن لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆندا دریژە بە کار و خەباتی مەدەنییانەی خۆیان بدەن. هەروەها بە تێروتەسەلی بەشداربووان لەسەر کار و بەرنامە و پێکهاتەی کۆنفدراسیۆن دووان و دواتر گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کۆی بابەتەکان و دەربڕینی بیروڕا و بوونی چەندین پێشنیار، بە تێکڕای ڕەزامەندی ئامادەبووان بڕیار درا کۆمیتەیەکی کاتی بۆ ناوەندەکە هەڵبژێرن، ئەوەبوو دەرگای خۆپاڵاوتن کرایەوە و ژمارەیەک کەسایەتی بە ئەزموون و چالاک لە بواری سڤیل خۆیان پاڵاوت و کۆمیتەیەکی هەشت کەسی هەڵبژێردرا، ئەمەش ناوی ئەندامانی ناوەندی میونشنە:
١- د. هاوڕێ زەنگەنە
٢- فریاد عەزیز
٣- سورگول
٤- نەجات حوسەین
٥- سابیر سندی
٦- فاخر سندی
٧- زیاد رەشید
٨- سوارە