Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کاندیدی پارتی پارێزگاران بۆ پەرلەمانی فیدراڵی کەنەدا محمد

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییەکانی کۆنفێدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی پاڕڵمانی کەنەدا، لە شاری تورۆنتۆ لەگەڵ موحەممەد ئیشاق پاڵێوراوی حیزبی کۆنەپارێزان بۆ پاڕڵمانی فیدراڵ کۆبوویەوە.

لەو دیدارە رەحیم رەشیدی باسێکی هەمە لایەنەی لەسەر رۆڵی رەوەندی کوردستانی بە گشتیی، کارو پرۆژەکانی کۆنفێدراسیۆن بە تایبەتی لە کەنەدا پێشکەش کرد.

ئیشاق وێرای دەرربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارەو بەرز نرخاندنی پرۆژەی یەکخستنی کوردستانیان لە کەنەدا، بەڵێنیدا کە لە ئەگەری سەرکەوتنیدا بە شێوەیەکی جیددی بۆ پتەوتر کردنی پێوەندییەکانی نێوان کوردستان و کەنەدا تێدەکۆشێ.

لە هەمان چوارچێوەدا، شاندێکی کۆنفێدراسیۆن وێرای سەرتیپ کاکەیی سەرۆکی فێدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەداو هاشم سندی سەرۆکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەدمنتۆن لێپرسراوی نێودەوڵەتی کاروباری دارایی کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ شەریف سەباوی ئەندامی پەرلەمانی پارێزگای ئۆنتاریۆ  کۆبوونەوەو کۆمەڵێک پرس و بابەتی پێوەندیدار بە کارو خەباتی رێکخراوە مەدەنییەکان لە کەنەدا تاوتوێ کرد.

گشت لایەنەکان وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە، لەسەر پەرە پێدان بە هاوکاری و کاری هاوبەش پێداگریان کردەوە.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin