سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی لێكۆلێنه‌وه و خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و بواری له خانه‌ی (توێژینه‌وه‌كانی ئاینده) پۆڵێن ده‌كرێن، گرنگییه‌كی تایبه‌تی له دانانی نه‌خشه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی ئه‌و بواره هه‌یه، كه توێژینه‌وه‌كانی بۆ ته‌رخان ده‌كرێن.
به ڕوونی
كاوه مه‌حموود
چه‌ند بابه‌تێكی میتۆدی سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌كانی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست*
سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی لێكۆلێنه‌وه و خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و بواری له خانه‌ی (توێژینه‌وه‌كانی ئاینده) پۆڵێن ده‌كرێن، گرنگییه‌كی تایبه‌تی له دانانی نه‌خشه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی ئه‌و بواره هه‌یه، كه توێژینه‌وه‌كانی بۆ ته‌رخان ده‌كرێن.
توێژنه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا بواری خستنه‌ڕووی كێشه و گرفته ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه نییه، كه بێگومان په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی كوردستانه‌وه وه‌ك به‌شێكی زیندوو له‌و ناوچه‌یه هه‌یه. زۆر جار، كه باسی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت ڕاسته‌خۆ سه‌رنجه‌كان بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ده‌چێت و، كاتێكیش ئێمه وه‌ك لایه‌نی كوردستانی، كه باس له ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل نییه و، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی بوونی هه‌یه و، بێ چاره‌سه‌ری دیموكراتی عادیلانه‌ئه‌م دۆزه، ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رقه‌رار نابێت.
ئه‌م ئاراسته‌یه له بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاستی تێدایه، به‌ڵام باسكردنی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته نییه. بابه‌ته‌كانی ئاشتی ناوخۆیی كۆمه‌ڵگاكان له نێو خودی خۆیدا و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا و، دیارده‌ی په‌رشبوونی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بنه‌مای یه‌كگرتنی هه‌یه و، نه‌بوونی ئازادییه‌كانی تاك و پێكهاته و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و، بوونی ئیستبدادی حوكمرانی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و نه‌بوونی بنه‌ماكانی حوكمرانی باش و، دوواكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندن و دیارده‌ی هه‌ژاری و بێكاری و، نه‌بوونی پرۆسه‌ی به‌رچاوی كاریگه‌ر له بواری عه‌قلانیه‌ت و ڕۆشنفیكری و مۆدێرنه و زیادبوونی توندڕه‌وی و توندوتیژی، تێكڕای ئه‌م بابه‌تانه ده‌كرێ هێڵی سه‌ره‌كی بواری توێژنه‌وه‌كانی ئاینده له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێكبهێنێت.
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر بوارێكی توێژینه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی و به‌م پێیه میتۆدی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به هه‌ندی خاڵی میتۆدی سه‌ره‌كی و گرنگ بكه‌م، كه ده‌كرێ به بنه‌مای سه‌ره‌كی و گشتگیری میتۆدی بۆ توێژنه‌وه‌كانی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دا بنرێت.
ئه‌و خاڵه میتۆدییانه به‌م جۆره ریزبه‌ند ده‌كه‌م:
ـ خوێندنه‌وه و تێڕوانین بۆ ڕه‌وشی گشتی له كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕوانگه‌ی یاسایه‌كی گشتی كه جه‌قبه‌ستوویی و مه‌نگبوون و مانه‌وه‌ی دۆخ و ڕه‌وشی گشتی وه‌كو خۆی کە گۆڕانكاری قه‌بوڵ ناكات بە پێچەوانەی فەلسەفەی مێژووە و، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی میتۆدی گه‌وره‌یه و توێژینه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاقاری خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌شبینی و نائومێدی ده‌بات. هیچ شتێك و دۆخێك وه‌كو خۆی نامێنێت و گرنگه هه‌رده‌م بنه‌مایه‌كی میتۆیی سه‌ره‌كییمان له یادبێت، كه هزرمه‌ندی ماركسیستی ئه‌مه‌ریكی مارشال فریدمن بیرۆكه‌كه‌ی له ماركسه‌وه وه‌رگرتووه و، له‌و كتێبه‌یدا كه ده‌رباره‌ی مۆدێرنه‌ته‌یه، جه‌خت له‌وه ده‌كات كه (هه‌ر شتێكی توند ده‌بێته با)، (All that is solid melts into air). به‌م جۆره گرنگه میتۆدی خوێندنه‌وه بۆ ئاینده پشت به ئه‌گه‌ری حه‌تمی گۆڕانكاری ببه‌ستێت، نه‌ك مانه‌وه‌ی ڕه‌وش له سه‌رجه‌م بواره‌كان وه‌كو خۆی.
ـ پشتبه‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی واقیعی به‌رجه‌سته‌كراو وه‌ك بوونی خۆی و، ده‌ستنیشانكردنی هۆكار و هێزی گۆڕانكاری و نه‌یارانی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكاری، دوور له پچرپچڕه‌یی و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی كارتێكردنی یه‌كه و پێكهاته‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك كۆمه‌ڵكا و وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر یه‌كتر. ئه‌م ئاراسته‌یه پێمان ده‌ڵێت هیچ ده‌ڤه‌رێكی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دورگه‌یه‌كی داخراو و دابڕوا له یه‌كتر و له جیهاندا نییه و، ئه‌مه‌ش پێویستی به دیدێكی گشتگیری سه‌رانسه‌ری و به ڕچاوكردنی كارتێكردن و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی تێكڕای ناوچه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه و، له ڕوانگه‌ی ئاڵۆزی و تێكڕژانی ناكۆكی و ململانییه‌كان بچینه نێو توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ئاینده و ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكاری له‌م ناوچه‌یه‌دا.
ـ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ڕه‌وشی ئێستای جیهان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ده ساڵی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و یه‌كه‌م چاره‌كی سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م له بواری سیستمی نێودوڵه‌تی جیهانی و بابه‌تی جه‌مسه‌ربوون ڕوویان داوه و، به ڕچاوكردنی ئه‌وه‌ی، كه تا ئێستا هێزی چه‌پ و خوازیاری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی له سه‌رده‌می پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی (ڤه‌گوتنه مه‌زنه‌كان)دان و، سه‌ڕه‌ڕای وه‌ده‌ركه‌وتنی ڕواڵه‌ته‌كانی گۆڕان له بواری به‌جه‌مسه‌ربوون، جیهان له هه‌ژموونی تاكه جه‌مسه‌ری دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌مسه‌ری هه‌رێمایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێنه‌په‌ڕیوه.
ـ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ناكۆكی و ململانییه‌كانی خودی و ناوخۆیی و لۆكاڵی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراوی تایبه‌ت و كارتێكردنی ئه‌و ڕه‌وشه لۆكاڵییه له بواری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای به‌رامبه‌ر له بواری تێڕوانینی جیاوازه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه ناكۆكه‌كان.
ـ ڕچاوكردنی دیارده‌ی دابه‌شبوون و زۆنگه‌ری له نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك كه چاوه‌ڕێی له‌یه‌كچوون و كاركردن بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی لێده‌كرێت، كه ئه‌مه ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌وتی پێشكه‌وتن و هه‌نگاونانه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا و دامه‌زراوی ده‌ستوری.
ـ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی دیارده سیاسییه نوێكان له نموونه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تی قوڵ و ڕێكخستنی ژیانی حزبایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌ریتییه‌كان و ڕۆڵی ناوچه‌گه‌ری و پێگه‌ی خێزانی و تایفه‌گه‌ری له‌سه‌ر سروشتی ژیانی حزبایه‌تی و سیاسی.
ـ كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه سیاسییه‌كان، كه بوونه‌ته هۆی نه‌بوونی ئاسایش و ئاشتی و، قورسایی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری ئاماده‌كراو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و هێنانه‌دی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا و، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ شكستی سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌بوونی میكانیزمی گونجاو و له‌بار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه ئاڵۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و، جگه له نه‌بوونی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی كارای ناوخۆیی بۆ خستنه‌ڕوو و كاركردن به به‌رنامه‌یكی سیاسی شیاو بۆ هێوركردنه‌وه و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو.
ـ كارتێكردنی قه‌یرانی ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان و قه‌یرانی ئۆلیگارشی حوكمران له ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره وابه‌سته‌كان به ناوه‌نده‌كانه‌وه، كه بوونه‌ته هۆی كاركردن بۆ مانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گۆڕه‌پانی ململانییه جیهانییه‌كان و به‌كارهێنانی شێوازی نوێ له ململانییه‌كان.
ئاماژه‌كردن به‌م خاڵانه وه‌ك میتۆدی گشتگیر سه‌ره‌تایه بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندی ئۆرگانی نێوان سیاسه‌ت و زانست و، دوورخستنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كاان له ئلره‌زوو و خولیای سیاسی ده‌سه‌ڵات و، قورتاركردنی گوتاری سیاسی له درووشم و پۆپۆلیستی به‌ناو به‌رهه‌ڵستكار و هه‌نگاوانان به ڕچاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیش له میتۆدی هه‌ر بوارێكی جیاواز له توێژینه‌وه‌كان بۆ ئاینده.
* ئه‌م بابه‌ته له كۆنفرانسی (كێشه‌ی كورد و دواڕۆژێكی چۆن) له ئامه‌د له 1ی حوزیران پێشكه‌شكرا.