Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

8 مارس و ڕۆژی جیهانی ژنان ،بە بۆنەی 8 مارس و ڕۆژی نەتەوەی جل وبەرگی کوردی

8 مارس و ڕۆژی جیهانی ژنان ،بە بۆنەی 8 مارس و ڕۆژی نەتەوەی جل وبەرگی کوردی . ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەلجیکا لە ڕێکەوتی 8 مارس 2024 زاینی بە هاوکاری لەگەڵ فیدراسێۆنی نوسەرانی کورد و کۆمەڵەی ژنانی بەلجیکا 8 مارسیان پیرۆز کرد ،

8 مارس و ڕۆژی جیهانی ژنان ،بە بۆنەی 8 مارس و ڕۆژی نەتەوەی جل وبەرگی کوردی . ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەلجیکا لە ڕێکەوتی 8 مارس 2024 زاینی بە هاوکاری لەگەڵ فیدراسێۆنی نوسەرانی کورد و کۆمەڵەی ژنانی بەلجیکا 8 مارسیان پیرۆز کرد ،

سەرەتای بەرنامەکە بە سرودی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد ، دواتر لە لایەن خاتو ناسک نەسیری جێگری بەرپرسی ڕەوەندی کوردی لە بەلجیکا و بە نوێنەری کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دیموکرات وتارێکی لەسەر ڕەوشی ژنی کورد لە ڕابردو ئێستادا هەڵسەنگاند و دواتر تیشکی خستە سەر ئەو شێرە ژنانەی کە لە پێناو مافی ئازادی و زمان و کلتوری نەتەوەی لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری سێدارەدا بەند کراون و بەتایبەت تیشک خرایە سەر خاتو مژگان کاوسی و باسێکی تێرو پڕ لە ژیان و کارو خەبات و چالاکی ئەو شێرە ژنە خرایە بەر باس کە بوە هۆی زیاتر سەرنج ڕاکێشانی ئامادە بوان ،

لە پاشان پەخشانێک لە لایەن خاتو هەرمن جاف بەرپرسی فیدراسێۆنی نوسەرانی کورد خۆێندرایەوە . لە پاشان بەڕێز مەزلوم دەلی بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا سوپاس و دەستخۆشی لە هەمو میوانە بەڕێزەکان کردو کۆتای بەرنامەکە بە ئێوارە خوانێکی جوان و ڕازاوەو لە پاشان بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ ڕازایەوە

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin