دەربارەی ئێمه
دیدگای کۆمکار.یۆ
ڕێکخراوێکی ناحکومییە و پشت بە میتۆدی دیموکراسی دەبەستێت و کار بۆ بەرژەوەندی گشتی دەکات
وەک پردێکی زانیاری لە نێوان پێکهاتەکانی ئەوروپی و گروپی کوردی ئەوروپیدا کاردەکات.
کارکردن بۆ کێشه کانی ئاوێته بوونی گرووپی کوردی، کارکردن بۆ به ڕه وپێشبردن و گه شه پێدانی زمان و فه ڕهه نگی کوردی، کارکردن بۆ ناساندنی ناسنامه ی کوردی و په ڕوه ڕده ی زمانی دایکی له ئه ورووپا
کار بۆ ژنان و مناڵان و گەنجان و کەمئەندامان و بەساڵاچووانی کورد دەکات بۆ کارئاسانی هەلومەرجی شکۆمەندانە بۆیان. کاردەکات بۆ بنیاتنانی یەکسانی لە نێوانیاندا.
ئەوروپییەکان لە پرسی کورد و کوردستان ئاگادار دەکاتەوە و سەرنجیان بۆ پرسی کوردستان ڕادەکێشێت و کار بۆ وەرگرتنی پشتیوانیان دەکات. لەبەرامبەر زوڵمی داگیرکەرانی کوردستان، پاڵپشتی هێزەکانی ڕزگاریخوازی کوردستان دەکات کە خەباتدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و ئاشتی لە کوردستاندا.لە
پاڵپشتی و ئاگادارکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە ماف و پابەندییەکانیان و پاراستنی مافی بیانییەکان و پەنابەران بە پێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە گشتی و بەتایبەتی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەمان بابەتەکان و کارکردن بۆ ئاسانکاریی بارودۆخیان لە ئەوروپا
هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە دیموکراسییە ئەوروپی و غەیرە ئەوروپیەکان دەکات.
لۆبیکردن بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ خەباتی کورد بۆ ئاشتی و دیموکراسی.